لەهەولێر، 45 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاک بونەوەو ڕەوانەی ماڵ کرانەوە 26-06-2020
26-06-2020
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٦٦۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
مصدر
hawlergov.org
المشاهدات : 2314