
لێزه‌ری لابردنی موو
لێزه‌ری لابردنی موو چییه؟
لێزه‌ری لابردنی موو چییه؟
لێزه‌ر بریتیه له تیشكێك كه له شوێنی مه‌به‌ست ده‌درێت به درێژه شه‌پۆلێك دیاریكراو. ئه‌م تیشكه هه‌ڵده‌مژرێت له‌لایه‌ن مادده‌ی میلانینی ناو مووه‌كه و ده‌گۆرێت بۆ گه‌رمی و ره‌گی مووه‌كه تێكده‌شكێنێت له ژێر پێست و وا له مووه‌كه ده‌كات بێ هێز بێت وهه‌ڵبوه‌رێت و درنگتر له‌كاتی ئاسایی خۆی گه‌شه بكاته‌وه.
- سوده‌كانی لێزه‌ری لابردنی موو چیه؟
1- لێزه‌ری لابردنی موو به‌هۆی ته‌كنیكه ورده‌كه‌یه‌وه ته‌نها مووه‌كان ده‌كاته ئامانج به‌بێ زیان گه‌یاندن به پێسته‌كه.
2- به‌هۆی خێراییه سه‌رسوهینه‌ره‌كه‌ی ئه‌م لێزه‌ره شوێنی پێویست كه‌مترین كاتی پێویست ده‌بێت بۆ هه‌ر دانیشتنێك.
3- دوای به‌كارهێنانی لێزه‌ری لابردنی موو له مووی ژێر پێست رزگار ده‌بێت.
4- دوای نه‌مانی مووه نه‌خوازراوه‌كان پێستت نه‌رمتر وسافتر ده‌رده‌كه‌وێت.
5- جیاواز له رێگاكانی تری لابردنی موو لێزه‌ری لابردنی موو هیچ ئاسه‌وارێك یاخود شوێن برینێك له‌دوای خۆی جێناهێلێت.
6- به به‌راورد به رێگاكانی تری لابردنی موو ده‌رئه‌نجامی لێزه‌ری لابردنی موو بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
7- كه‌مكردنه‌وه‌ی مووه‌كان به رێژه‌ی 10%- 25% دوای دانیشتنی یه‌كه‌م وزیاد بوونی رێژه‌كه له دانیشتنه‌كانی داهاتوو وه هه‌روه‌ها كاڵ كردنه‌وه‌ی ره‌نگی مووه‌كان.
8- ئه‌م لێزه‌ره 6- 8 دانیشتنی پێویسته تاوه‌كو مووه‌كان كه‌متر وكاڵتر بێت به رێژه‌ی 80%
9- ئه‌م تیشكه هیچ ئازارێكی نییه ته‌نها له‌وانه‌یه له هه‌ندێك شوێن كه‌مێك هه‌ست به ناره‌حه‌تی بكه‌یت.
- زیانه‌كانی لێزه‌ری لابردنی موو چییه؟
لێزه‌ر یه‌كێكه له ته‌كنیكه هه‌ره باوه‌كانی لابردنی موو له سه‌رانسه‌ری جیهان. لێزه‌ری لابردنی موو هیچ زیانێكی بۆ پێست نییه وتوشی هیچ جۆره نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نت ناكات وه‌كو شێرپه‌نجه. هه‌روه‌ها هیچ زیانێكی نییه بۆ ئافره‌تانی شیرده‌ر ته‌نها له‌وانه‌یه پێسته‌كه كه‌مێك هه‌ست به سوربونه‌وه وناره‌حه‌تی بكات كه ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر نامێنێت.
-لێزه‌ری لابردنی موو ده‌بێت بۆ كێ بكرێت؟
ئه‌وانه‌ی كه سودی ته‌واو له لێزه‌ر ده‌بینن بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی پێستیكی سپی و مووی تۆخن كه ئه‌مه وا ده‌كات رێژه‌یه‌كی زۆر له تیشكی لێزه‌ره‌كه هه‌ڵبمژرێت له‌لایه‌ن میلانینی ناو مووه‌كه‌وه وره‌گی مووه‌كه به ته‌واوی تێكبشكێت.
- لێزه‌ری لابردنی موو نابێت بۆ كێ بكرێت؟
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی مووی زۆر كاڵ یاخود سپین.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به تیشكی لێزه‌ر هه‌یه.
3- خانمانی دوگیان
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان وه‌رده‌گرن.
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی تاتۆیان هه‌یه ناتوانن لێزه‌ری لابردنی موو بۆ شوێنی تاتۆكه به‌كاربهێنن.
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی برینی كراوه یاخود برینی ئاوساویان هه‌یه ناتوانن لێزه‌ری لابردنی موو بۆ شوێنی برینه‌كه به‌كاربهێنن.
7- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌ڵه‌كی پێست یاخود هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تری پێستیان هه‌یه.
- رێنماییه‌كانی پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ری لابردنی موو چین؟
1- پاككردنه‌وه‌ی پێسته‌كه ولابردنی هه‌ر جۆره ماكیاژ وكرێمێك.
2- تاشینی مووه‌كه رۆژێك پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
3- به‌كارنه‌هێنانی هیچ ریگایه‌كی تری لابردنی مووه‌كه له ره‌گه‌وه ده‌ربهێنرێت (واكسینگ وهه‌ڵكێشان) به‌لایه‌نی كه‌م 15 رۆژ پێش هه‌ر دانیشتنێك.
4- نه‌چونه ده‌ره‌وه به‌ر خۆر به‌لایه‌نی كه‌م 7 رۆژ.
5- ئه‌نجام نه‌دانی پلازما هایدرۆفه‌یشه‌ڵ، سیڵك پیڵ وهیچ جۆره سكره‌بێك بۆ پێست 7 رۆژ پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
6- ئه‌نجام نه‌دانی فیله‌ر وبۆتۆكس 2 هه‌فته پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
- رێنماییه‌كانی پاش به‌كارهێنانی لێزه‌ری لابردنی موو چیه؟
1- ته‌رنه‌كردنی پێسته‌كه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر.
2- نه‌چوونه به‌رخۆر وه‌به‌كارهێنانی دژه‌خۆر له هه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ.
3- به‌كارهێنانی شێداركه‌ره‌وه دوای هه‌ر دانیشتنێك ونه‌خوراندنی پێسته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی توشی روشان نه‌بێت.
4- به‌كارنه‌هێنانی مه‌یكئه‌پ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.
5- ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ر جۆره وه‌رزشێك كه ببێته هۆی ئاه‌قه‌كردنێكی زۆر بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوای به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
6- به‌كارنه‌هێنانی حه‌مامی گه‌رم وساونا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوای به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
7- ئه‌نجام نه‌دانی پلازما، هایدرۆفه‌یشه‌ڵ، سیڵك پیڵ وهیچ جۆره سكره‌بێك بۆ پێست 7 رۆژ پاش به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
8- ئه‌نجام نه‌دانی فیله‌ر وبۆتۆكس 2 هه‌فته پاش به‌كارهێنانی لێزه‌ر.
شار : اربيل
بەش : التجميل والجراحة تجميلية - اطباء جلدية وتجميل
موبايل : 07834084238
بینراوەکان : 15818
اطباء اربيلدليل اطباء اربيلدليل اطباء كوردستاندليل اطباء العراقليزر ازالة الشعرلێزه‌ری لابردنی موو