دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد كه خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2/10/2020، دۆناڵد تره‌مپ له ڕێگه‌ى تویتێكه‌وه، كه له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، خۆى و مێلانیا تره‌مپى هاوسه‌رى، تێستى كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له‌مڕۆوه خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "به‌یه‌كه‌وه تێیده‌په‌ڕێنین".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌واڵی تووشبوونی هۆپ هێكس، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندرا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هۆپ هێكس هاوڕێی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رنشینی ئه‌و فڕۆكه‌یه بوو، كه تره‌مپی گواسته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له یه‌كه‌م دیبه‌یتی له‌گه‌ڵ (جۆزێف بایدن)ى ڕكابه‌ره دیموكراته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هێكس هاوشانی تره‌مپ له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه ئاماده‌بوو، كه تره‌مپ له ویلایه‌تى (مینسۆتا)ی ئه‌مریكا بۆ هه‌وادارانی ڕێكیخستبوو.
مصدر
basnews.com
بینراوەکان : 2158