خواردنی برۆکلی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی خوێن کەمدەکاتەوە

خواردنی برۆکلی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی خوێن کەمدەکاتەوە

پزیشكانی زانکۆی نێودەوڵەتی سەنگاپورە رایدەگەیێنن خواردنی برۆکلی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە جیاوازەکان بەگشتی و شێرپەنجەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

سکوڵی پزیشکی زانکۆی نێودەوڵەتی سەنگاپورە توێژینەوەیەکی لەبارەی کاریگەرییەکانی خواردنی برۆکلی لەسەر دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان ئەنجامداوە، تێیدا دەرکەتووە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و لەنێویاندا برۆکلی و میوە ترشەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە جیاوازەکان بەگشتی و شێرپەنجەی خوێن کەمدەکەنەوە.

ماتیو چانج، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت ئامانجیان لەم توێژینەوە رێکخستنی خۆراکە و دەستپێکردنی ژیانێكی خۆراکی تەندروستە کە دەوڵەمەند بێت بە خۆراکە تەندروستەکان، دەشڵێت برۆکلی لە پێشەنگی ئەو خۆراکانەیە کە سوودی تەندروستی زۆر هەن.

برۆکلی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، مەگنیزیۆم، ریشاڵی خۆراکی، ڤیتامین سی و پۆلیفینۆڵەکان کە رەگەزی دژەئۆکسێن و دژە شێرپەنجەی بەهێزن.


مصدر
rudaw.net

بینراوەکان : 2275