ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 673 تووشبوون و 24 مردن

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 673 تووشبوون و 24 مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 673 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 979 پشکنین کراوە و لەو ژمارەیە 673 کەس تووشبوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 430 کەس چاکبوونەتەوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە

هەولێر 5
سلێمانی 10
دهۆک 8
گەرمیان 1

تاوەکو ئێستا 47 هەزار و 810 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە هەزار و 749 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 هەزار و 605 کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت هاووڵاتیان پابەندنی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە کاتی چوونەدەرەوە و شوێنی قەرەباڵخ ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٧)


١. پشکنین: (٤٩٧٩ پشکنینی نوێ)


(١٩٣٢ هەولێر)
(٧٥٨ سلێمانی، ١٦٨ گەرمیان)
(٢٠٨٥ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٦٧٣ تووشبووی نوێ)


(٢٩٧ هەولێر)
(٩٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٢٤ دهۆك)
(٣٢ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٣٠ چاکبوون)


(١٩٧ هەولێر)
(٢١ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(١٥٩ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)


(٥ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٨ دهۆك)


ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٦٦٧١٧ (١٧٠٦١٩ هەولێر، ١١٥٩٧٦ سلێمانی، ١٧٥٨٤٥ دهۆك، ٤٢٧٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٧٨١٠ (١٧٦٧٦ هەولێر، ١٦١٥٥ سلێمانی، ١٢٢٨٦ دهۆك، ١٦٩٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٠٦٠٥ (١٤٠٤٣ هەولێر، ١٠١٧٦ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٥٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٤٥٦ (٣٠٦٦ هەولێر، ٥٠٩٢ سلێمانی، ٧٢١٦ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١٧٤٩ (٥٦٧ هەولێر، ٨٨٧ سلێمانی، ٢٥٨ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی ئەیلول ٢٠٢٠

مصدر
rudaw.net

بینراوەکان : 2323