بەشە راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەکرێنەوە

بەشە راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەکرێنەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیێنێت رۆژی شەممە بەشی راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی رزگاری دەکرێنەوە.

د. بژار موسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر کەمیکرد، ئێستا دەیانەوێت بەشی راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی رزگاری بۆ سەرجەم پسپۆڕییەکان بکەنەوە.

د. بژار موسا روونیدەکاتەوە لەکاتی سەردانکردنی بەشی راوێژکارییەکان، دەبێت هاونیشتمانییان پابەندی سەرجەم رێنماییە خۆپارێزییەکان بن، ماسک ببەستن، قەرەباڵخی دروستنەکەن و لەیەکدی دووربوەستن، هەروەها دەبێت نەخۆش تەنیا یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت لەکاتی سەردانکردنی بەشەکان.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوادەکات ئەو کەسانەی نیشانەکانی کۆرۆنایان هەیە بەهیچ شێوەیەک سەردانی راوێژکارییەکان نەکەن، بۆ ئەوەی نەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە راوێژکارییەکان، داواشدەکات بۆ کەمبوونەوەی زیاتری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، خەڵکی سەرجەم پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن.

لەدوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، لە هەولێر چەند نەخۆشخانەیەک بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکران، نەخۆشخانەی رزگاریش کرایە جێگەی چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدوای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، رۆژی شەممە بەشی راوێژکارییەکان دەکرێنەوە.

مصدر
rudaw.net

بینراوەکان : 2335