پەككەوتنى گورچيلە چيە؟؟

پەككەوتنى گورچيلە چيە؟؟

ھۆكارەكانى چین؟؟
نيشانەكانى چين؟؟
پەکكەوتنی گورچیلە بريتيە لە لەدەستدانی توانای گورچیلەكان لـە پـاككردنەوە یـا پاڵاوتنی خـوێن لە پاشەڕۆ و ماددە زیادەكان، لەکاتی پەككەوتنی فـرمـانی گورچیلەکان رێژەیی مـاددەی یۆریا و کریاتینین (Urea & Creatinine) لە خوێندا بەرزدەبێتەوە. گرنگترین هۆیەكانی پەككەوتنی گورچیلە بریتین لە:-
١- نەخۆشی فرەكیسی گورچیلە كەلە منداڵاندا بەدی دەكرێ.
٢- بەكارهێنانی هەندێك دەرمان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ.
٣- بەرزبوونەوەی كۆنتڕۆڵنەكراوی پەستانی خوێن.
٤- هەوكردنی درێژخایەنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
٥- گیرانی رێڕەوی میز لەبەر هەر نەخۆشییەك.
٦- نەخۆشی شەكرە.
چـەند نیشانەیەكی تایبەت بەتێكچونی فرمانەكانی گـورچیلە هەن بۆ نمونە (بێ هێزی گشتی ،هێلنج و رشانەوە ، ئاوسانی قاچەكان وگۆڕان لە رەنگی پێست و لە بڕی میزكردندا).
دوایی دۆزینەوە و چـارەسەركردنی هـۆکارەکانی پـەککەوتنی گورچیلە چارەسەرەکان دەستپێ دەکـات بەدانانی گورچیلەی دەستكرد یان دەزگای پاڵاوتنی خوێن، هــەروەها گواستەوەی گورچیلە یان چاندنی گورچیلە دوا هەنگاوی چـارەسەركردنی پەككەوتنی گورچیلە دادەنرێت.

د.أحمد عبدالحميد جاف
پسپۆرى نەشتەرگەرى گورچيلە و ميزەرۆ

موبايل : 07834084238

بینراوەکان : 2673