باشترین دكتۆره‌كانی جوانكاری لووت وبه باشترین رێگا وئامێر
باشترین دكتۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت وبه باشترین رێگا وئامێر
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت چیه؟
نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت بریتیه له نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك كه تێدا ده‌ست كاری شێوه‌ی لووت ده‌كرێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی حاله‌ته‌كاندا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه به‌مه‌به‌ستی جوانكاری ئه‌نجام ده‌درێت بۆ زیاتر گونجاندن له‌نیوان لووت وبه‌شه‌كانی تری ده‌موچاو، به‌ڵام له ژماره‌یه‌ك زۆر له حاڵه‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان كه به‌هۆی شێوانی خودی لووت دروست ده‌بن، یان توش بوون به هه‌ندێك رووداو.
نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت به چه‌ندین رێگا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك:
- گۆرینی قه‌باره‌ی لووت ( چ به بچوك كردن یان گه‌وره‌كردن بێت)
- گورێنی پانتایی لووت یان قه‌باره یان شوێنیكی دیاریكراوی لووت
- جوانكاری به‌رزی ونزمی دیاری لووت كه‌وا كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌موچاو به گشتی.
-پێموابێ پێویستیم به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت هه‌یه، چۆن دڵنیابم كه‌وا گونجاوه بۆ من؟
- پێویسته ره‌چاوی هه‌ندێك شت بكرێت بۆ بزانین ئایا تۆ ده‌توانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بده‌یت یان نا؟
- ده‌بێت گه‌شه‌كردنی ئێسه‌كه‌كان ته‌واو بوبیت، بۆیه ناتوانرێت له قۆناغی منداڵی یان مێردمنداڵیدا ئه‌نجام بدرێت، وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێسكی ده‌موچاو ساغ وته‌ندروست بێت وبه بێ هیچ شێواندن.
- ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ێوێت ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بدات باری ته‌ندروستی باش بێت، وده‌بێت جگه‌ره‌كێشیش نه‌بێت چونكه جگه‌ره‌كێشان له‌وانه‌یه ببێته هۆكار بۆ رودانی هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی یان درێژبونی كاتی چاكبونه‌وه زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌روان كراوه.
- ده‌بێت نه‌خۆش چاوه‌ی له ئه‌نجامێكی راسته‌قینه‌بێت، وه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی شێوه نوێیه‌كه‌ی خوی په‌سه‌ند بكات پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه.
ماوه‌ی چاكبوونه‌وه پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لووت.
نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ورێككاری لووت وه‌ك نه‌شته‌رگه‌رێك ئاسان وساده هه‌ژمار ده‌كرێت بۆیه پیویستی به پشودان نییه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، نه‌خۆش ده‌توانێت پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رى بچیته‌وه بۆ ماڵی خۆی له‌هه‌مان رۆژدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و شته له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆرێت، وه‌هه‌روه‌ها ته‌كنیكی به‌كارهێنراو له نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌وانه‌یه ببێته هۆكارێك بۆ جیاوازی ماوه‌ی چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشێك بۆ نه‌خۆشێكی تر. وده‌بێت پاش نه‌شته‌رگه‌ری پابه‌ندبن به رێنمایه‌كانی پزیشكی هه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست وزوو چاك ببنه‌وه.
پاش نه‌شته‌رگه‌ری شێوه‌ی لووت به‌ته‌واوی ده‌گۆرێت، وهێواش وهێواش ئه‌ستوربون لاده‌چیت، وده‌بێت هه‌تا بتوانن نه‌چن به‌ر تیشكی خۆر. لووت له‌ماوه‌ی نێوان 2 بو 12 هه‌فته‌دا ده‌گاته شێوه‌ی كۆتایی خۆی.
پێویست به ده‌ڵه‌راوه‌كێ ناكات ئه‌گه‌ر بینیت لووتت ئه‌ستۆر بوته‌وه پاش لێكردنی قالب به هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه، ئه‌مه زۆر ئاساییه، له‌وانه‌شه له هه‌ندێك حاڵه‌دا پێویست به یه‌ك ساڵ بكات هه‌تا بگه‌یت به ئه‌نجامی كۆتایی، بۆیه، مه‌ترسه وپابه‌ندبه به رێنمایه‌كانی دكتۆر.
ئه‌نجامه‌كانی پێش وپاشی نه‌شته‌رگه‌ری
ماوه‌ی پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر گرنگه بۆیه به وریایی مامه‌ڵه وره‌فتار بكه و پابه‌ندبه به رێنمایی پزیشك، هه‌تا بگه‌یت به‌و ئه‌نجامی كه چاوه‌ریی ده‌كه‌یت، هه‌ر نارێكێك له چاكبونی پێست یان ئه‌و به‌شانه‌ی خواره‌وه‌ی كاریگه‌ری دواتر له‌سه‌ر شێوه‌ی لووت ده‌بێت. له‌وانه‌یه دواتر هه‌ندێك كێشه روبدات به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنمایه‌كانی دكتۆر پاش نه‌شته‌رگه‌ری.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت، وه پاش لاچونی ئه‌ستوربون له ناوچه‌ی لووت. وده‌بێت كه‌سه‌كه ئاماده‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گۆرانكاریه گه‌وره‌یه كه له شیوه‌ی ده‌موچاوی رویدا، كه بریتیه له گۆرانی شێوه‌ی لووت.
شار : اربيل
بەش : التجميل والجراحة تجميلية - اطباء انف واذن وحنجرة
موبايل : 07852486830
فيسبوك: https://www.facebook.com/tabibiraq
بینراوەکان : 17845
اطباء اربيلدليل اطباء اربيلدليل اطباء كوردستاندليل اطباء العراقعمليات تجميل الأنفتجميل الأنف