دەست بە پلان دانان بکە بۆ تەندرووستیت بەر لە پلان دانانت بۆ کارت!!.. بۆ ئەوەی هەردووکیان بەیەکەوە لەدەست نەدەیت...

دەست بە پلان دانان بکە بۆ تەندرووستیت بەر لە پلان دانانت بۆ کارت!!.. بۆ ئەوەی هەردووکیان بەیەکەوە لەدەست نەدەیت...

هەموومان سەرقاڵی کارین وە ئەمەش شتێکی ئاساییە بۆ دابینکردنی پێداویستیە فرەکانی خەرجی ژیان، بەڵام ئەوەی کا ئاسایی نیە ئێمە لایەننی گرنگی ژیان پشتگوێ دەخەین کە بریتیە لە تەندرووستی لاشەمان، تەنانەت ئەگەر لە کاریش بین دەتوانین گرنگی بە تەندرووستیمان بدەین، بۆ نموونە ئەگەر پیشەکەمان لە ئۆفیس بێت چۆنیەتی دانیشتنمان لە ئۆفیس دەبێت درووستبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکان و ئازارەکانی پشت و مل، وە کاتێ کارەکە مەیدانی بوو بۆمان بەسە کە خۆمان سەلامەت بکەین بە ئامرازەکانی سەلامەتی وەک چاویلکەکان و دەستەوانەکان و کڵاوەکانی سەلامەتی و هتد... وە ئەگەر کارەکە پێویستی بە قسەکردن و جووڵە دەکرد وەرگرتنی پشووی کورتی پچڕ پچڕمان بەسە بۆ حەسانەوەی دەنگە ژێکان و کەمێک دانشتن بۆ دوورکەوتنەوە لە چەندەها نەخۆشی وەک دەوالی و هتد...
لە ژیاندا هەموو لەدەستدانێک خراپ نیە!!... هیچ گومانێک نیە لەوەی کە لەدەستدانی پیشەو پۆست و خانەوادەو هاوڕێ یان هەموویان بەئازارو و خراپ بن، تەنیا شت کە لەدەستی بدەی زۆری پێی دڵخۆش دەبیت و وە سوودی بۆتۆ دەبێت بریتیە لە کێشی زیادە!..
کەمکردنەوەی کێشی زیادە لە باشترین دەستکەوتەکانە، بە شێوەیەکی ئاسا پلان بۆ قازانجکردن دادەرێژرێت وە ئەمە پێویستی بە ئەرک و کارێکی سەخت و لێکۆلینەوەی قووڵ هەیە، بەڵام ئەوەی تازەیە لە بابەتەکە بە رای منەوە لە ئەزموونی خۆمەوە ئەوەیە کە پلان دانان بۆ لەدەستدان کارێکی ئاسانە وە ئەمەش دوای ئەوەی کە کێشم سەد و یەک کیلۆ و نیو بوو دەستم کرد بە پلان دانان بۆ دابەزاندنی کێش وە رکابەری لەگەڵ خۆم یاخوود هیچ کەسێک نەکرد وە هەرگیز خۆم برسی نەکرد لەبەرئەوەی پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی لەم جۆرە کە لاشەت دووچاری کەم ووزەیی دەکات و دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئارەزووێکی زۆری خواردنی زۆر چەور و شیرین بکەیت. وە هیچ پلانێکی وەرزشی توندم پەیڕەو نەکرد تەنیا دەستم کرد بە دانانی چاڵاکی جەستەیی رێکوپێک لە رۆتینی رۆژانەم وەک رۆیشتنی خێراو هەندێ راهێنانی سووک، وە هیچ حەبێک یاخوود دەرمانێکم بەکارنەهێنا تەنیا خواردنە زۆر چەورو شیرین و سوێرەکانم ئاڵوگۆرکرد بە خواردنی تەندرووست و تازە، العناية بالبشرة وە هیچ کێشەیەک نیە لە خواردنی هەندێ کاربۆهیدرات ئەگەر بەڕێژەی گوونجاو بخوورێت، کاربۆهیدرات نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.
ئاو بۆ تەندرووستی و سەلامەتی چاک پێویستە، بەڵام ئاو نابێتە هۆی دابەزاندنی کێش، بەڵام بە تەڕی دەتهێڵێتەوەو وە لەوانەیە یارمەتیت بدات کەمکردنەوەی خواردنی ژەمە سووکەکان، وە نەخواردنی ژەمەکان بیرۆکەیەکی چاک نیە بۆ دابەزاندی کێش هێشتنەوەی وەک خۆی، دەبێت بڕی ئەو کالۆریانە کەمکەیتەوە کە بەکاریان دەهێنیت یاخوود بڕی ئەو کاڵۆریانە زیاد بکەیت کە لە رێگەی ئەنجامدانی وەرزشەوە دەیانسووتێنیت. بەڵام رەنگە نەخواردنی ژەمەکان خواردن بەتەواوەتی ببێتە هۆی ماندوویێتی و بەد خۆراکی. وە زیاتر دووچاری خواردنی ژەمی سووکی زۆر چەوری و شیرینی دەبیت، کە لەوانیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.
بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی تەندرووست و کێشێکی نموونەیی تەنیا هەستە بەئەنجامدانی گۆڕانکاری بچووک کە دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئەنجامی بدەیت وە دەکرێت ئەمە لە رێگەی (کەم خواردن یان زۆر جوولەکردن) بێتە دی، وە چاکتر لە هەموو ئەمانە، تێکەڵەی هەردووکیانە، وە ئەگەر ویستت کێشت بپارێزیت ئەم یاسایە پەیڕەو بکە، (زۆر بخۆ و زۆر جوولە بکە).
وە بەم جۆرە دەستکەوتێکی شاهانەم لە ماوەی سێ مانگ بەدەستهێنا، بیست کیلۆگرامم لە کێشی زیادەی لەشم دابەزاند!.. بۆیە هەموو لەدەستدانێک خراپ نیە......
نادر عبدي سعدون

بینراوەکان : 4481